ئیسرائیل دەدرێتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

سوپای ئیسرائیل
سوپای ئیسرائیل

K24 – هەولێر :

بڕیارە رۆژانی 11 و 12 ی کانوونی دووەم، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سەیری ئەو داوایەی باشووری ئەفریقیا بکات کە ئیسرائیلی تاوانبار کردووە بە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە(7ی کانوونی دووەمی 2024)، میدیاکان بڵاویان کردەوە، باشووری ئەفریقیا دەیەوێت باڵاترین دادگا ئیسرائیل دادگایی بکات بەزووترین کات، بۆ ئەوەی کردە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززەدا سڕ بکات کە هەمیشە ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە جەنگ بووەستێنێت.

دادگای دادی نێودەوڵەتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی 1946 ئەنجامداوە، ئەو کاتەی جیهان لە کۆمەڵکوژی و کورەی ئاگری جەنگی دووەمی جیهان بۆەوە، کێشە و پرسی نێوان وڵاتان یەکلا دەکاتەوە، هاوکات سەیری ناکۆکیەکان سەبارەت بە شیکردنەوەی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

میدیاکان ئاشکرایان کردووە، داواکەی باشووری ئەفریقیا لەسەر ئیسرائیل لە 84 لاپەڕە پێکهاتووە، لە داواکە ئاماژە بەوە کراوە کە کردەوەکانی ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژی ناوبردووە، لەبەر ئەوەی ئامانجیەتی بەشێکی گەورەی فەڵەستین خاپوور بکات کە غەززەیە.

باشووری ئەفریقیا داوا لە دادگا دەکات، رایبگەیەنێت ئیسرائیل پێشێلی پابەندییەکانی کردووە بەرامبەر رێککەوتنی ساڵی 1948 ی کۆمەڵکوژی کردووە، کە پێناسەی کۆمەڵکوژیی کردووە بەوەی، کردەوەیەکە بە ئامانجی لەناوبردنی کۆمەڵە نەتەوەیی، نەژادی، ئایینی، تەواو ئەنجام دەدرێت.

راستەوخۆ ئیسرائیل ئەو تاوانانەی لەلایەن باشووری ئەفریقیاوە رووبەرووی کرابۆوە، رەتیکردەوە و دەڵێت: ئەو تاوانانەی باسکراون هیچ بنەمایەکیان نیە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لیئۆر حەیات لە پێگەی( ئێکس) بلاوی کردۆتەوە،ئیسرائیل بە توندی ئەو تاوانبارکردنە رەت دەکاتەوە کە باشووری ئەفریقیا وەک داوا پێشکەشی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە.

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەستی کردووە بە گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بۆ چارەسەرکردنی کەیسەکە و پارێزەرێکی بەریتانی بۆ ئەوە دەستنیشانکردووە.

Fly Erbil Advertisment