پەروەردەی سلێمانی: سبەی دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری سلێمانی دەستپێدەکات
K24 – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لەو سنوورە ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات.
بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەراییەکانی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، رۆژئاوای سلێمانی، شارباژێڕ، شارەزوور، قەردەداغ، سەیدسادق، دوکان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و پێنجوێن ئاگادار دەکاتەوە، بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە دانراوە سبەی رۆژی سێشەممە 9-1-2024، دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە 1-9-2024 دەستپێدەکات و لە 4-3-2024، کۆتایی دێت، هەروەها دەامی وەرزی دووەمی خوێندن لە 24-3-2024 دەستپێدەکات لە 16-5-2024 کۆتایی دێت.


