ئیسماعیل ئەحمەد: لە گەرمیان ساڵانە 31 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دەهێندرێت

K24 – هەولێر:
لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی گەرمیان، دەڵێت:"خۆشبەختانە لە سنووری گەرمیان، لە بەهار و پاییزدا، نزیكەی 2500 دۆنم پەتاتە دادەچێنرێت، بەوەش ساڵانە 31 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت كە بەشی پێداویستیی ناوخۆیی و ناردنی بۆ دەرەوە دەكات".
هاوکار ئەحمەد، جووتیار، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند، زۆربەی جار دوو جۆر پەتاتە لەم دەڤەرەدا دەچێنریت و بەرهەمەكەی دەچنرێتەوە، دوای كۆكردنەوە، ڕەوانەی عەلوەكانی دەكەین و بە ناوخۆی كوردستان و خوارووی عێراقدا بڵاو دەكرێتەوە، رۆژانه 50 تا 60 تۆن پەتاتە دەچنینەوە."
لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوەكو مانگی ئابی 2023، بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆن بووە، بۆ پێویستیی ناوخۆ 100 هەزار تۆن پێویستە و ئەوەی دیكە رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.
لەلایەن خۆیەوە، ئیسماعیل ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی گەرمیان، دەڵێت:"خۆشبەختانە لە سنووری گەرمیان، لە بەهار و پاییزدا، نزیكەی 2500 دۆنم پەتاتە دادەچێنرێت، بەوەش ساڵانە 31 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت كە بەشی پێداویستیی ناوخۆیی و ناردنی بۆ دەرەوە دەكات".
وەک بەشێک لە پلانە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا 200 هەزار تۆن بەرهەمی پەتاتە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 650 هەزار تۆن کە داهاتەکەشی بە 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت..
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە، 30 جۆر پەتاتە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنن، لەو رێژەیەشدا، 10 جۆریان پیشەسازیین و بۆ بەرهەمهێنانی (فینگەر و چپس) بەکار دەهێندرێن..
هەروەها بە پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمێنانیان گەیشتووتە ئاستی خۆبژێوی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان. لەوانەش پەتاتە، گەنمەشامی، خەیار و چەندین بەرهەمی دیکەی سەوزە و میوە.