پارساڵ پتر له 13 ملیۆن عومره‌كار سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردووه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jan-2024/17048097916765767655.jpg)
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، ئاماری هاتنی عومره‌كاران له ساڵی 2023دا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
ته‌وفیق بن ره‌بییه وه‌زیری حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه، له میانه‌ی گوتارێكدا له كۆڕبه‌ندی حه‌ج و عومره‌ی ئه‌مساڵ 2024 رایگه‌یاند، ژماره‌ی عومره‌كاران له ساڵی 2023دا گه‌یشته 13.55 ملیۆن كه‌س.
بن ره‌بییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌وره‌ترین ژماره‌ی عومره‌كاران له ساڵی 2019 تۆماركرا، كه گه‌یشته هه‌شت ملیۆن و 550 هه‌زار عومره‌كار، به‌ڵام ئه‌م ژماره پارساڵ بۆ 13.55 ملیۆن عومره‌كار به‌رزبووه‌وه.
وه‌زیری حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی عومره‌كارانی هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له سه‌دا 58ـی به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زیره سعوودیه‌كه راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ 35 كۆمپانیای حه‌ج كاری حاجیان رایی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چه‌ندین پرۆژه‌مان به گوژمه‌ی پێنج ملیار ریالی سعوودی بۆ په‌ره‌پێدانی شوێنه پیرۆزه‌كان له سعوودیه راگه‌یاندووه.