رێباز حه‌ملان: عێراق بڕه پاره‌یه‌ك به سولفه بۆ دابه‌شكردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت

K24 - هەولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ كۆتاییهێنان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی بوودجه و مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر یاسای بوودجه‌ی گشتی به‌م زووانه هه‌موار نه‌كرێته‌وه، حكومه‌تی عێراق بڕه پاره‌یه‌ك به سولفه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌می 2024) رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته داراییه‌كان.
رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له هه‌موو سه‌ردانه‌كانیدا ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق و یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ژێر رۆشنایی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان هاتنه ژێر باری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان درێژه پێ بده‌ن.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و پڕۆژه‌یه بخاته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ده‌نگی پێ بدرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌و ماوه كورته‌دا ئاماده نه‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه سولفه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2024 كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تایبه‌ته به مووچه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، كه كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی لایه‌نه عێراق و تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی سوودانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، ئومێدێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی پاریزگاكانی عێراق، پاره بگاته هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه به‌تایبه‌ت كه نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن یاوه‌ری شاندی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كیان روون كردووه‌ته‌وه، كه لایه‌نی عێراقیش به‌و باوه‌ڕ گه‌یشتووه هیچ شاره‌واییه‌ك له‌و دۆسیه‌یه‌دا نییه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئاماژه‌كان ئه‌رێنین و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه بابه‌تی نه‌وت و مووچه كۆتاییپێبێت و چیتر به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هه‌موو ئامانجی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.