كۆبوونەوەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

K24 - ھەولێر
به‌هۆی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، ئێستا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رزبوویه‌وه بۆ 44 دۆلار و 42 سه‌نت و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسیش گه‌یشته‌وه سه‌رووی 42 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شكردووه بۆ سازكردنی گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپیك به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كان.