هۆشداری لە هەوڵەکانی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەدرێت
K24 - بەغدا
حكومەتی عێراق ھەرچەندە باس لە دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا لە وڵاتەكەی دەكات، بەڵام چاودێرانی سیاسی دەڵێن، لەوانەیە دەرچوونی ئەمەریکا ببێتە هۆی کارەساتێکی گەورەتر لەوەی لە ساڵی 2014 دا ڕوویدا کاتێک داعش پەلاماری عێراقی دا.
زۆری پێداگیرییه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گوێڕایه‌ڵی بۆ هه‌ندێك گرووپی چه‌كداری بووه‌ته گفتوگۆی سه‌رشه‌قام. شاره‌زایان پێیان وایه، له ئه‌گه‌ری چوونەدەرەوەی ئەمەریکا، زیانه‌كانی زیاتر ده‌بن له قازانجه‌كه‌ی و دوور نییه رووداوه‌كانی ساڵی 2014 کاتێک داعش پەلاماری وڵاتەکەی دا و چەندین شاری داگیرکرد؛ دووباره ببنه‌وه.
ماهۆ عه‌بد جوده، شرۆڤه‌كاری سیاسی دەڵێت، "هه‌ڵه‌ی ستراتیژی دووباره ناكه‌ینه‌وه، كاتێك له ساڵی 2011 مالیكی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته واژووكرد و له ساڵی 2014 داعش هات. شتێكی لۆژیكی و عه‌قلانی نییه كه به‌و خێراییه هێزه‌كان بچنه ده‌ره‌وه، له كاتێكدا هێشتا ته‌حه‌دیاتی زۆری ئه‌منیمان هه‌یه".
هه‌ندێك کەس له‌و باره‌وه‌ڕه‌دان، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌وه وایه عێراق بخرێته ناو سنییه‌كی زێڕین و به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ راده‌ستی ئێران بكرێت، له ڕێگه‌ی هه‌ژموون باڵه‌كانی تاران له عێراق.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌ڕاجی، پسپۆڕی بواری سیاسی باس لەوە دەکات، "مه‌حاڵه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، چونكه خۆی رژێمی گۆڕیوه و هه‌ر ئه‌ویش پرۆسه‌ی سیاسیی پێكهێناوه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا واتا كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو ئه‌گه‌رێك و ده‌كرێت ئه‌زموونی داعش یانیش هه‌ژموونی ئێران فراوانتر بێت و هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی كه‌نداو بكات".
به‌گوێره‌ی چاودێران، بانگه‌شه‌كانی حكومه‌ت بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نیا خۆڵ له‌چاوكردن و رازیكردنی هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه‌یه، به‌دیاریكراویش ئێران، هه‌رچی جێبه‌جێكردنییه‌تی له‌م كات‌و ساته‌دا، ئه‌وا كارێكی نیمچه مه‌حاڵه.