نه‌وزاد هیتوتی: به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له داڤۆس له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه گرنگه

K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌شداریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری گرنگه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕیاری سیاسی و ئابوورین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌می 2024) نه‌وزاد هیتوتی، شاره‌زای سیاسی سه‌باره‌ت به بایه‌خی به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گرنگی ئه‌و كۆڕبه‌نده له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕیاری سیاسی و ئابوورین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد هیتوتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆڕبه‌ندی ئه‌م ساڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و جه‌نگی غه‌ززه و ململانێ و گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداویش به توندی سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆڕبه‌نده له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ناسه‌قامگیری ئابووریی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و ئابووری زۆر گرنگه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و ئابووری گرنگه، چونكه تا ئێستا كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامیان هه‌یه، كه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان سوود له‌و دره‌فه‌ته ببینێت و جارێكی دیكه له داڤۆس ئه‌و بابه‌ته بخاته‌وه به‌رده‌م به‌شداربووان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس؛ بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆڕبەندەکەشدا بەشدار بێت، کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە".
شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
کۆڕبەندی داڤۆس 2024، ئەمڕۆ دووشەممە بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەیینی، 19-01-2024، بەردەوام دەبێت. کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.