كه‌مال ئاغا: ماڵی كوردستان له داڤۆس ده‌توانێت چه‌ندین په‌یوه‌ندی نوێی ئابووری دروست بكات

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رێگه‌ی ماڵی كوردستان له داڤۆس ده‌توانن چه‌ندین په‌یوه‌ندی نوێی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان دروست بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌می 2024) كه‌مال ئاغا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌میانی دامه‌زراندنی ماڵی كوردستان (كوردیش هاوس) له داڤۆس ده‌توانن چه‌ندین په‌یوه‌ندی نوێی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان دروست بكه‌ن.
كه‌مال ئاغا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌نده‌كه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئابووری و نیشاندانی رووی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به وڵاتان و كۆمپانیا گه‌روه‌كانی جیهان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له ماڵی كوردستان سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان و ژینگهلهبارهكهی بۆ به‌شداربووان و میوانان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بناسن و پڕۆژه ئابوورییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات، به‌رده‌وامی پاڵپشتی له یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیاكان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس؛ بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆڕبەندەکەشدا بەشدار بێت، کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە".
شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
کۆڕبەندی داڤۆس 2024، ئەمڕۆ دووشەممە بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەینی، 19-01-2024، بەردەوام دەبێت. کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.