د.بەیار دۆسکی: كۆڕبه‌ندی داڤۆس شوێنی دروستبوونی بیرۆكه و ده‌رفه‌ته‌كانه

K24 - هەولێر:
کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی سێ هەزار سەرکردە و کەسایەتی سیاسی و خاوەنکار و وەبەرهێنەر بەشداری کۆڕبەندەکە بکەن، هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارێکی کارای 54ـەمین کۆڕبەندی داڤۆس دەبێت، شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به گرنگی به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆڕبه‌ندی داڤۆس دروستبوونی بیرۆكه و ده‌رفه‌ته‌كانه، بۆیه ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی تێیدا گرنگه.
د.بەیار دۆسکی شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس كۆڕبه‌ندێكی ئێجگار گرنگه و وه‌ك یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت و ته‌واوی سیاسییه‌كان ئاراسته‌ی ئابووری جیهانی تێیدا دیاریده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: "ئه‌و كۆڕبه‌نده بۆ هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتێك ده‌رفه‌تێكه بۆ بینینی پیاوانی كار و سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی وڵاتان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی وڵاته گرنگه‌كان".
دۆسكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كاتی خۆی یه‌كبوونی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا له داڤۆسه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درا، جیا له‌وه‌ش شه‌ڕی یۆنانییه‌كان و توركه‌كان له‌سه‌ر قوبرس له داڤۆس چاره‌سه‌ركرا، وێڕای چاره‌سه‌ری سیسته‌می چه‌وساندنه‌وه له ئه‌فریقا، بۆیه هه‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس ئێجگار گرنگه، به‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌وێ به‌شداره و ئه‌مه ده‌رفه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كورد هه‌میشه هاوپه‌یمانی وڵاتانی دیموكرات و رۆژئاوایه، له ئێستادا كورد له جوگرافیایه‌كی زۆر زه‌حمه‌ته‌دایه و فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده له‌و كاته‌دا، گرنگی خۆی هه‌یه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس؛ بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆڕبەندەکەشدا بەشدار بێت، کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە".
شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
کۆڕبەندی داڤۆس 2024، ئەمڕۆ دووشەممە بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەیینی، 19-01-2024، بەردەوام دەبێت. کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.