شوان محه‌ممه‌د: ماڵی كوردستان له داڤۆس ده‌رفه‌تێكه بۆ ناساندنی تواناكانمان له بواری وه‌به‌رهێناندا

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی كۆمپانیای گه‌لیاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماڵی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ناساندنی تواناكانیان له بواری وه‌به‌رهێنان و ئابووریدا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌می 2024) شوان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمپانیای گه‌لیاوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان له داڤۆس به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ماڵی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ناساندنی تواناكانیان له بواری وه‌به‌رهێنان و ئابووریدا.
شوان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئێستادا وه‌ك كۆمپانیای گه‌لیاوه كار له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئاسن ده‌كه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری كانزاكاندا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، چیاكانی كوردستان رێژه‌یه‌كی زۆری كانزا هه‌مه‌جۆره‌كانیان تێدایه و له پلانیان دایه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی كۆمپانیا بیانییه‌كان بتوانن كاری وه‌به‌رهێنان له‌و كانزایانهدا بكه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمپانیای گه‌لیاوه باسی له‌وه‌ش كرد، چاوێكی زۆری جیهان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌و پێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ بواری وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی ئابووری. گوتیشی، كاتێك باس له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كۆمپانیاكان به گه‌رمییه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشتیوانیان ده‌كات له پێشخستنی بواری وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكه‌یان و ناساندنیان به كۆمپانیا بیانییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كۆمپانیاكان سه‌باره‌ت به بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یانه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس؛ بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆڕبەندەکەشدا بەشدار بێت، کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە".
شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
کۆڕبەندی داڤۆس 2024، ئەمڕۆ دووشەممە بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەیینی، 19-01-2024، بەردەوام دەبێت. کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.