بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس سوودانی گه‌یشته سویسرا

K24 - هەولێر:
بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سویسرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌می 2024)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بە مەبەستی بەشداریکردن لە 54ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سویسرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه: سوودانی له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دیدار ئه‌نجام ده‌دات، تێیدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر هاوبه‌شی ئابووری بونیاتنه‌ر لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەشەپێدان و چاکسازی له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌كانی جیهاندا.
رۆژی (15ـی کانوونی دووەمی 2024) لە داڤۆسی سویسرا، 54ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان دەستی بە کارەکانیکرد کە تاوەکو 19ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و کۆڕبەندەکە بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" بە بەشداری 100 حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە جیهانییەکان، شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکان بەڕێوەدەچێت.