رووماڵ

کێنێس تیمەرمان: کۆڕبەندی داڤۆس شۆڕشی ئابووری سەوز بەرەوپێش دەبات

کێنێس تیمەرمان، لێکۆڵەری سیاسی
کێنێس تیمەرمان، لێکۆڵەری سیاسی

K24 – هەولێر:

لێکۆڵەرێکی سیاسی، رایدەگەیەنێت، کۆڕبەندی داڤۆس کۆڕبەندێکی گرنگە، سەرکردە و بازرگانان لە هەموو جیهانەوە دێن بۆ بەشداریکردن لەو کۆڕبەندە، هەروەها داڤۆس لە سەردەمی کۆڤید 19ـدا رۆڵێکی زۆر باشی گێڕا و ڤاکسینی پێشنیاز کرد بۆ جیهان.

کێنێس تیمەرمان، لێکۆڵەری سیاسی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، خەڵکی لە سەرتاسەری جیهان زۆر پەرۆشن بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان بکەن، چونکە خەڵکی ئێستا پێویستی پێیەتی، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر داڤۆسن.

ئەو لێکۆڵەڕە سیاسییە، ئاماژەی بەوەدا، داڤۆس کۆڕبەندێکە بۆ ئەوەی شۆڕشی ئابووری سەوز بەرەوپێش ببات، زیاتر گرنگی بە ژینگە دەدات.

کێنێس تیمەرمان، راشیگەیاند، کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس پێشنیاز دەخاتە بەردەم هەموو وڵاتان بۆ هەموو شتێك، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ کێشە ئابوورییەکان، کە کۆنترۆڵی گەشەی دانیشتووان دەکات.

ئەو لێکۆڵەڕە سیاسییە، باسی لەوەکرد، داڤۆس رێکخراوێکە لە کۆڤید 19ـدا رۆڵێکی زۆر باشی گێڕا و ڤاکسینی پێشنیاز کرد بۆ جیهان.

کۆڕبەندی داڤۆس 2024 بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" لە رۆژانی (15 بۆ 19ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەدەچێت. کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە ئامانجی درووستکردنەوەی متمانە بۆ ماوەی پێنج رۆژ تەواوی جیهان سەرقاڵ دەکات.

کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.