حهشدی شهعبی بووهته كێشهی سهرهكی ئۆپهراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ
مووسڵ.. گرێكوێرهی بهردهم هێزه چهكدارهكانی عێراق
K24 - ههولێر:
جارێکی دیکە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە نێو نێوەندە سیاسی و میدییاییەکاندا سەریهەڵدایەوەو لەمبارەوە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی لیستی موتەحیدون، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، وتی: "بەهەموو شێوەیەك بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ رەتدەکەینەوە".
نوجەیفی راشیگەیاند:" ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نیە، بەڵام بەشێک لەو گروپانەی نێو حەشد، چەندین کردەوەی نامرۆیی و پێشێلکارییان ئەنجام داوە".
پێشتر، لەلایەن زۆرێك لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەولەتی حەشدی شەعبی بە کوشتن و پێشێلکاری لە دژی هاووڵاتیيانی سووننە تۆمەتبارکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوایکرد تەنیا هیزە عێراقییەکان بەشداری لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا بکەن.
سەدر وتی: "دژی بەشداریپێکردنی هەر هێزێکی بێگانەین لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانان، چەندین سەربازی دیکەیان رەوانەی عێراق کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.
دوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان، هاوینی 2014, چەکدارانی داعش توانییان شاری مووسڵ، دووەم گەورە شاری عێراق داگیر بکەن.