داڤۆس.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كوردییه‌كان كۆبووه‌وه

K24 - داڤۆس:
له داڤۆسی سویسرا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كوردییه‌كان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێردراوانی كوردستان24 بۆ كۆڕبه‌ندی داڤۆس له سویسرا (بارزان حه‌سه‌ن و ئاواره هه‌ورامی)، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024)، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له ماڵی كوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كوردییه‌كان كۆبووه‌وه.
لە 54ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، بۆ جاری یەکەمه لە شەقامی سەرەکی داڤۆس، ماڵی کوردستان هاوشانی وڵاتانی دیکە كرایه‌وه.
پێشتریش هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بەڕێوەچوونی 54ـەمین کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس لە سویسرا، بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، "ئەمساڵ هەرێمی کوردستان زۆر چالاکانە لە کۆڕبەندی داڤۆس بەشدارە و بە ئەنجامی باشیش دەگەڕێینەوە".
کۆڕبەندی داڤۆس 2024، بە درووشمی" بنیاتنانەوەی متمانە" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەیینی، 19-01-2024، بەردەوام دەبێت.
کۆڕبەندی ئەمساڵ پێشوازی دەکات لە 100 سەرۆک حکومەت و زۆربەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەزار هاوبەشی کۆڕبەندەکە و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزایان و نوێنەرانی گەنجان، کارسازان و میدیاکانیش ئامادە دەبن.





