چیك 12 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

ئه‌مه‌ریكا چوار فڕۆكه‌ی ئێف 16ی راده‌ستی عێراق كرد

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/74445efe-445f-4511-9e45-931fcb12df78/krini%20fr14froka.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەنوەر حەمەدەمین, فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق, فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ کوردستان24 رایدەگەیەنێت, لەم چەند رۆژی داهاتوو دوانزە فڕۆکەی دیکە ده‌گه‌نه‌ عێراق کە گرێبەستەکەیان لەگەڵ وڵاتی چیك کراوە دەشڵێت: "فڕۆکەکان بە ناوی ئێڵ152".

ئاشکراشی دەکات لە ئەمڕۆوە ئەو 4 فڕۆکە ئێف  16 دەخرێنە خزمەت و لە هەر شوێنێك پێوست بێت بەکار دەهێنرێن، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق جەختیشی کردەوە ئەو فڕۆکانە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەش دەکەن.