رووماڵ

لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر کرا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە و هەردوولا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێریان کرد.

رۆژی چوارشەممە (17ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.