سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی سعوودیە کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی سعوودی کۆبووەوە و تاوتوتێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایان کرد لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا.
رۆژی چوارشەممە (17ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بەندەر ئەلخورەیف، وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا کرا.