رێبوار ته‌ها: عوبه‌يدى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى به‌ده‌سته‌وه نييه
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌ته‌كانى عوبه‌يدى به‌رده‌وامه و ناوبراو تا ئێستا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى بڕواپێكراوى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌ته‌كانى عوبه‌يدى به‌رده‌وامه و ناوبراو تا ئێستا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى بڕواپێكراوى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
رۆژى يه‌كى ئابى 2016، له ميانى ئاماده‌بوونى بۆ لێپرسينه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، خاليد عوبه‌يدى وه‌زيرى به‌رگرى عێراق په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ليم جبوورى راكێشا و به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبارى كردن.
رێبوار ته‌ها، ته‌نيا نوێنه‌رى سه‌ر به لايه‌نه كوردييهكانه، كه بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌و ليژنه‌يه‌ى لێكۆڵينه‌وه له دۆسيه‌ى تۆمه‌ته‌كانى عوبه‌يدى له دژى نوێنه‌ران ده‌كات.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، رێبوار ته‌ها رايگه‌ياند، تا ئێستا عوبه‌يدى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى بڕواپێكراو و ماددى ئه‌وتۆى نه‌خستووه‌ته به‌رده‌ست ليژنهكهيان كه پشتيوانى له تۆمه‌ته‌كان بكات و ئه‌و تۆمه‌تانه له دژى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پشتڕاست بكاته‌وه.
گوتيشى: پرسيارم له عوبه‌يدى كردووه، ئايا شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا سه‌رۆك وه‌زيرانى له‌و گهندهڵييانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به نووسراوى رهسميى، به‌ڵام ناوبراو وتويه‌تى ته‌نيا به شێوه‌ى زاره‌كى باسم كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆماره دهنگييهش كه ده‌وترێت كاتژمێرێك ماوهكهيهتى و تێيدا جبوورى قسه ده‌كات، رێبوار ته‌ها گوتى: گوێمان له‌و تۆماره راگرتووه و له 10 خوله‌كى سه‌ره‌تاييدا جبوورى هه‌ندێك قسه‌ى گشتيى ده‌رباره‌ى ره‌وشى عێراق ده‌كات و دواتر ده‌نگى جبوورى نامێنێت تا كۆتايى تۆماره‌كه.