دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: داڤۆس ده‌رفه‌تێك بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له داڤۆس پشتیوانییه‌كی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ژماره و ئاستی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا زۆر باش و ئه‌رێنی و له ئاستی باڵادا بوون.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داڤۆس ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تێیدا په‌یامی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكی وڵاتان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له داڤۆسدا توانی پشتیوانییه‌كی زۆر باش بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌و ئامانجه‌ی ئێران به‌دواوه‌ی بوو، پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كردنه‌وه‌ی ماڵی كوردستان له داڤۆس هه‌نگاوێكی گرنگی ئابووری و سیاسی بوو، كه پێشتر وڵاته گه‌وره‌كان هه‌مان كاریان كردبوو. بۆ كوردستانیش ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بناسێندرێت و به‌شێك له‌ی كار و چالاكییه جۆراوجۆره‌كان له خۆ بگرێت، به‌تایبه‌ت یه‌كدی بینینی نێوان بزنسمان و بازرگانانی كورد و بیانییه‌كان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".