کوردێکی ئێزیدی خەڵاتی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی لە ئەمەریکا وەرگرت
K24 – هەولێر:
کوردێکی ئێزدی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە، خەڵاتی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمساڵی پێبەخشرا لە بەرامبەر داکۆکیکردنی لە ئازادی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ.
رۆژی هەینی (19ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمساڵ کوردێکی ئێزدی بە ناوی میرزا دینایی، خەڵاتی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی پێدراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، میرزا دینایی بەهۆی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکردن لە ئازادی ئایینی لە عێراق بووەتە براوەی خەڵاتەکە.
خەڵاتی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی لە ئەمەریکا ساڵانە دەدرێتە داکۆکیکارانی ئازادی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ، 25 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار ئەو خەڵاتە دابەشکرا و ساڵانە لە رێورەسمێکی تایبەتدا خەڵاتەکە دابەشدەکرێت.