بۆ یەکەم جار بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی چینی 30 ملیۆنی تێپەڕاند

K24 - هەولێر
بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چینی، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ یەکەمجار لەساڵی 2023دا، 30 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووه.
بەپێی ئەو داتایانەی كه لهلایهن کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چینی بڵاوكراوهتهوه، لە ساڵی 2023دا، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ یەکەمجار 30 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپهڕاندووه.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی رابردوودا، کۆی گشتی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە چین گهیشتە 30.161 ملیۆن ئۆتۆمبێل، کە بهراورد به ساڵی پێشووتر بە رێژەی 11.6% بۆ 12% زیادیکردووە، بهمهش گهیشتۆته بەرزترین ئاستی پێوانەیی خۆیی.
ههروهها قەبارەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی له ساڵی 2023دا، گهیشته چوار ملیۆن 91 هەزار ئۆتۆمبێل، بهراورد به ساڵی پێشووتر بە رێژەی 57.9% زیادیکردووە، و ڕێژەی بەشداری هەناردەکردن لە کۆی گشتی فرۆشی ئۆتۆمبێلدا گهیشته 55.7%. پێشبینیش دەکرێت چین ببێتە پێشەنگی هەناردەکاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.
هەناردەی ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی تەقلیدی لە ساڵی2023 دا سێ ملیۆن و 707 هەزار ئۆتۆمبێل دەبێت، کە بهراورد به ساڵی 2022 بە رێژەی 52.4% زیادیکردووە، هەروەها هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزهی نوێ یەک ملیۆن و 203 هەزار دانە بووە، کە بهراورد به ساڵی رابردوودا بە رێژەی 77.6% زیادیکردووە.
لەنێوان 10 باشترین كۆمپانیای هەناردەکاری ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2023، کۆمپانیای BYD، 252 هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە، هەروەها كۆمپانیای Chery، 925 هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە،وە كۆمپانیای Great Wall، 316 هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە.
هەروەها بازاڕی ئۆتۆمبێلی سەرنشینی له چین لایەنێکی باشی گەشەکردنی نیشان داوە، لە ساڵی 2023دا بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی سەرنشین گهیشته 26 ملیۆن و 124 هەزار ئۆرۆمبێل، کە ئەمە نۆیەمین ساڵە لەسەریەک بازاڕی ئۆتۆمبێلی سەرنشینی له چین ملیۆن ئۆتۆمبێل تێدهبهڕێنێت.
ههروهها کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چینی پێشبینی دهكات لە ساڵی 2024 دا بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی چینی بەرز بێتەوە کە ساڵ بە ساڵ رێژەکە زیاد دهكات.