فەلاح مستەفا: پێداچوونەوە بە دۆخی نوێنەرایەتییەكان دەكەین
"بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتی لە دەستی نوێنەرەكان نییە دەبێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەمە بدەن"
K24 - ھەولێر
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێداچوونەوە بە دۆخی ئەو نوێنەرایەتیانە دەکرێت کە لەبەر خراپی دۆخی دارایی مەترسی داخرانیان لەسەرە، مستەفا دووپاتیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەو نوێنەرایەتیانە داناخرێن کە لە وڵاتی گرنگ و هاوپەیمان لە شەڕی دژی داعش کار دەکەن.