رووحانی: ئەگەر ئێران نەبوایە بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەست داعش

، لە کاتی هێرشی داعشدا ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە ئەوا بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەستی تیرۆریستان.

K24 – هه‌ولێر:

حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئایینییەکانی ئازەربایجان رایگەیاند، لە کاتی هێرشی داعشدا ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە ئەوا بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەستی تیرۆریستان.

رووحانى گوتى: ئەو رۆژەی کە ئێمە لە عێراق بينيمان تیرۆریستەکان دەیانەوێت دەست بەسەر شارەکانی عێراقدا بگرن و مەترسی بخەنە سەر بەغدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هانایانەوە چوو.

گوتيشى: ئێران رۆیشت و نەیهێشت بەغدا بکەوێتە دەست تیرۆریستان.

هه‌روه‌ها گوتى: ئێران نەیهێشت هەولێر بکەوێتە دەست تیرۆریستان. لە هەرجێیەکیش کە موسوڵمانان گرفتاری تیرۆریستان بوون و داوای یارمەتییان لە ئێمە کردووە ئێمە بە هانایانەوە چووین و ئەمڕۆکەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بۆ ئەوەی جیهانی ئیسلام لەو کێشەیەی کە تووشی بووە رزگار بکەین.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/dfd68617-700c-47aa-8499-0d77eba73e5b/rohani%20u%20daesh%20u%20hewler.ism/manifest