رووحانی: ئەگەر ئێران نەبوایە بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەست داعش
، لە کاتی هێرشی داعشدا ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە ئەوا بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەستی تیرۆریستان.
K24 – ههولێر:
حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئایینییەکانی ئازەربایجان رایگەیاند، لە کاتی هێرشی داعشدا ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە ئەوا بەغدا و هەولێر دەکەوتنە دەستی تیرۆریستان.
رووحانى گوتى: ئەو رۆژەی کە ئێمە لە عێراق بينيمان تیرۆریستەکان دەیانەوێت دەست بەسەر شارەکانی عێراقدا بگرن و مەترسی بخەنە سەر بەغدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هانایانەوە چوو.
گوتيشى: ئێران رۆیشت و نەیهێشت بەغدا بکەوێتە دەست تیرۆریستان.
ههروهها گوتى: ئێران نەیهێشت هەولێر بکەوێتە دەست تیرۆریستان. لە هەرجێیەکیش کە موسوڵمانان گرفتاری تیرۆریستان بوون و داوای یارمەتییان لە ئێمە کردووە ئێمە بە هانایانەوە چووین و ئەمڕۆکەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بۆ ئەوەی جیهانی ئیسلام لەو کێشەیەی کە تووشی بووە رزگار بکەین.