ژنێک داوای هەڵدانەوەی گۆڕی پێلێ دەکات

پێلێ لەگەڵ مارسێ سێپێلی ژنی سێیەمی ژاپۆنی
پێلێ لەگەڵ مارسێ سێپێلی ژنی سێیەمی ژاپۆنی

راپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کەسێک خۆی بە کچی پێلێ ئەفسانەی کۆچکردووی بەڕازیلی دادەنێت و داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە دان بەوەدا بنێن کە کچی ئەو ئەفسانەیە کە لە 29ـی دیسێمبەری ساڵی 2022 لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا هێمای بۆ ئەوە کردووە: کەسێک بانگەشەی ئەوە دەکات کچی یەکێک لە سەرکەوتووترین یاریزانەکانی مێژووی بەڕازیلە کە لە مۆندیالدا سێجار بووەتە پاڵەوان، ئەم کچە داوای کردووە بەفەرمی وەکو کچی پێلێ بناسێندرێت.
رۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ژنەی باسی لێوە دەکرێت ناوی ماریا دی سۆکۆرۆیە و تەمەنی 60 ساڵە، ئاشکرای کردووە پێلێ و دایکی پەیوەندی خۆشەویستیان هەبووە و ئەویان هێناوەتە ئەم دونیایە.

ئەم دەنگۆیە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە لوز کێنێل پارێزەری خانەوادەی ئەفسانە بەڕازیلیەکە ئەو راستیەی پشتڕاستکردەوە کە پێلێ ئەگەری هەبوونی کچێکی نەناسراوی لە وەسیەتنامەکەی جێگیر کردووە، دواتر بڕیاریدرا پشکنینی DNA بۆ منداڵە ناسراوەکانی پێلێ بکرێت و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەوەی ماریا دۆ سۆرکۆ بانگەشەی بۆ دەکات راست نییە.

ماریا کۆڵی نەدا و چووە بەردەم رۆژنامەکانی بەڕازیل بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە کچی راستەقینە پێلێیە و بەفەرمی داوای لە دەسەڵاتدارانی بەڕازیل کردووە گۆڕی پێلێ هەڵدەنەوە بۆ ئەوەی پشکنینێکی وردتر بکەن، ئەمەش لە رێگەی داواکارییەکەوە کە پێشکەشی دادگای ساوپاولۆ کراوە

پارێزەری بنەماڵەی پێلێ پشتڕاستی دەکاتەوە پشکنینێک لەسەر ماریا لە تاقیگەیەکی جیاواز لە تاقیگەی منداڵە ناسراوەکانی ئەفسانە بەڕازیلیەکە ئەنجامدراوە.

لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا، مارکا هێمای بۆ ئەوە کردووە: هەرچەندە ئەنجامەکە نەرێنی بوو، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندی نێوان ماریا و پێلێ راستەقینە بووە.

گۆڕستانی نێکرۆپۆل ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ته‌رمی پێلێی له‌ نهۆمی نۆیه‌م لێ هه‌ڵگیراوه‌
گۆڕستانی نێکرۆپۆل ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ته‌رمی پێلێی له‌ نهۆمی نۆیه‌م لێ هه‌ڵگیراوه‌
Fly Erbil Advertisment