خانمە تێنسزانە چینییەكە هەمووانی شۆك كرد

له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی گراند سلامی ئوسترالیای كراوه و له‌سه‌ر ئاستی خانمان، ژینگی چینی و دیانا یاستریمیسكای ئۆكراینی گه‌یشتنه یاریی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
له یاریی چاره‌كی گراند سلامی ئوسترالیای كراوه ژینگ چینوینی چینی رووبه‌رووی ئانا كالێنسكایای ئۆكراینی بووه و‌سێتی یه‌كه‌م له ئه‌وپه‌ڕی ئاستیدا بوو سێته‌كه‌ش رۆشته تایبرێك.
كالێنسكایا به حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر چوار خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و سێتی یه‌كه‌می حه‌وت شه‌ش برده‌وه. له سێتی دووه‌م ژینگی چینی هه‌ڵه‌كانی سێتی یه‌كه‌می دووباره نه‌كرده‌وه له به‌رامبه‌ردا كالێنسكایا چه‌ند جارێك ده‌بڵ فاوڵی ده‌كرد، له كۆتایی ژینگ شه‌ش سێ ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه.
له سێتی سێیه‌م و كۆتایی كالێنسكایا به‌ته‌واوه‌تی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژینگ سێرڤی شكاند و له كۆتاییش تێنسزانه چینییه‌كه شه‌ش یه‌ك كۆتایی به یارییه‌كه هێنا و بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو گه‌یشته پێشكۆتایی یه‌كێك له چوار پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنس و له‌وێش رووبه‌رووی دیانا یاستریمیسكای ئۆكراینی ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی چاره‌كی كۆتایی تێنسی ئوسترالیای كراوه، دیانا یاستریمیسكای چیكی رووبه‌رووی لیندا نۆسكۆڤای چیكی بووه‌وه. له سێتی یه‌كه‌م دیانای ئۆكراینی شه‌ش سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته مێژوویه‌كان دووربوو
دیانا له سێتی دووه‌م باشتر بوو توانیشی شه‌ش چوار به ماوه‌ی 78 خوله‌ك كۆتایی به یارییه‌كه بهێنێت، دیانا كه له ریزبه‌ندی 93ـی جیهاندایه و به پاڵاوتنه‌كان گه‌یشته كۆتاییه‌كانی گراندسلامی ئوسترالیا و بووه یه‌كه‌مین خانمه‌تێنسزان دوای ساڵی 1978 به پاڵاوتنه‌كان بگاته یاریی پێشكۆتایی یه‌كێك له گراند سلامه‌كانی جیهان.
