پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە رۆژێكی چاوەڕوانـنەكراوی تێپەڕ كرد

دانیال مێدڤێدێڤی رووسی قۆناغی چارەكی كۆتایی گراند سلامی ئوسترالیای تێپەڕ كرد، كارلۆس ئەلكەرازی ئیسپانیایش بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.
دانیال مێدڤێدێڤی رووسی له یاریی چاره‌كی كۆتایی گراند سلامی ئوسترالیای كراوه رووبه‌رووی هۆبێرت هۆركاشی پۆڵه‌ندی بووه‌وه،
هه‌ر له سێتی یه‌كه‌مه‌وه یارییه‌كه به‌هێز ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوو تێنسزانه‌كه ركابه‌رییه‌كی تووندی یه‌كتریان ده‌كرد ئه‌و سێته‌ش رۆشته تایبرێك،
مێدڤێدێڤ به ئاسانی له تایبرێك سێتهكهی برده‌وه حه‌وت شه‌ش پێشكه‌وت.
سێتی دووه‌م جیاوازتر بوو، هۆركاش باشتر بینرا و توانیشی شه‌ش دوو ئه‌نجامی سێته‌كان یه‌كسان بكاته‌وه، به‌ڵام له سێتی سێیه‌م مێدڤێدێڤ گه‌ڕایه‌وه و شه‌ش سێ دیسان پێشكه‌وته‌وه.
له سێتی چواره‌م هۆركاش ئه‌مجاره ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆی به‌كارهێنا و سێتهكهش له تایبرێك به ئه‌نجامی حه‌وت پێنج له سودی تێنسزانه پۆڵه‌ندییه‌كه كۆتایی هات، له دواین سێت و كۆتایی یارییه‌كه دانیال مێدڤێدێڤی رووسی هه‌ر به شكاندنی سێرڤی هۆركاش ده‌ستپێكرد و له كۆتاییش توانی شه‌ش چوار یارییه‌كه له ماوه‌ی سێ كاتژمێر و 59 خولهك بباته‌وه و بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی گراند سلامی ئوسترالیای كراوه‌ی بڕی له‌وێش رووبه‌رووی ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه.
له یاریی لوتكه‌ی چاره‌كی كۆتایی گراند سلامی ئوسترالیا، كارلۆس ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی رووبه‌رووی ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی بووه‌وه.
له سێتی یه‌كه‌م زڤێرێڤ شه‌شه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان ئه‌لكه‌رازی شۆك كرد شه‌ش سێ سه‌ركه‌وت.
له سێتی دووه‌م شۆكه‌كه زیاتر بوو كاتێك زڤێرێڤ سێ‌جار له‌سه‌ریه‌ك سێڤری ئه‌لكه‌رازی شكاند و شه‌ش یه‌ك به دوو سێت پێشكه‌وت، له سێتی سێیه‌م زڤێرێڤ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و ئه‌لكه‌رازیش بۆ گه‌ڕانه‌وه هه‌وڵی ده‌دا و له كۆتاییش ئه‌و سێته رۆشته تایبرێك، دوای هه‌وڵدانێكی زۆر ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی حه‌وت شه‌ش سێتهكهی برده‌وه و جیاوازی سێته‌كانی كرد به یه‌ك سێت، به‌ڵام وزه‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ست دا.
له سێتی چواره‌م زڤێرێڤ باشتر بوو هه‌ر له سه‌ره‌تا سێرڤی ئه‌لكه‌رازی شكاند و له كۆتاییش شه‌ش چوار و به سێ كاتژمێر و پێنج خولهك كۆتایی به یارییه‌كه هێنا و بۆ جاری حه‌وته‌م له مێژووی یارییكردنی گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی گراند سلامێك و له‌وێش ژووانی له‌گه‌ڵ ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی ده‌بێت.
