لە عێراق 193 هه‌زار كه‌س به نایاسایی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌رگرتووه

K24 - هەولێر
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی عێراق رایدەگەیەنێت، 193 هه‌زار كه‌س به نایاسایی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌رگرتووه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكردووه، نزیكه‌ی 220 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا 193 هه‌زار كه‌س ئاشكراكراون كه به‌نایاسایی مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌رگرتووه.
وەکو ئەوەی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی پێ کرد، له سه‌ره‌تای ئەم مانگەوە 27 هەزار سەرپێچیکاری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاشكراكراون و نزیکەی 220 ملیار دیناریش له سه‌رپێچیكاران وه‌رگیراوه‌ته‌وه.