هەڵبژاردەکان و رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی 16 لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دوای گۆڵکردن لە ڤێتنام
یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دوای گۆڵکردن لە ڤێتنام

قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا نزیکە لە کۆتایی کە رکابەرییەکانی ئەم پاڵەوانیەتییە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا 14 هەڵبژاردە گەیشتنییان بە قۆناخی 16 مسۆگەر کردووە و چەند هەڵبژاردەیەکیش لە پاڵەوانیەتییەکە بێ هیوا بوونە.

لە قۆناخی کۆمەڵەکان تەنیا سێ هەڵبژاردە توانیان تەواوی خاڵەکان لە ماوەی سێ گەڕدا بەدەست بهێنین و بە سێ سەرکەوتنی لەسەریەک بگەنە قۆناخی 16، لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی قەتەر بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، عێراقیش بە یەکەمی کۆمەڵەی دووەم سەرکەوت و ئێرانیش لە کۆمەڵەی سێیەم.

هەریەکە لە سووریا و فەڵەستین بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا گەیشتنە قۆناخی 16 دوای ئەوەی هەریەکەیان لە قۆناخی کۆمەڵەکان 4 خاڵیان بەدەستهێنا.

ئەم 14 هەڵبژاردەیە گەیشتوونەتە قۆناخی 16:

 سعوودیە
 قەتەر
 ئوسترالیا
 عێراق
 ئێران
 تاجیکستان
 ئۆزباکستان
 سوریا
 فەڵەستین
 ئیمارات
 ئوردن
 ژاپۆن
 تایلەند
 کۆریای باشور


یارییەکانی قۆناخی 16 بەمشێوەیە دەبێت:

یەکشەممە 28 / کانونی یەکەم
-ئوسترالیا X سێیەمی کۆمەڵەی سێیەم یان چوارەم
- تاجیکستان X ئیمارات


دووشەممە 29 / کانونی دووەم
- عێراق X سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەم یان شەشەم
- قەتەر X سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەم یان سێیەم


سێشەممە 30 / کانونی دووەم
- ئۆزباکستان X دووەمی کۆمەڵەی شەشەم
- ەکەمی کۆمەڵەی شەشەم X دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم


چوارشەممە 31 / کانونی دووەم
- یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم X ژاپۆن
- ئێران X سوریا