یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری ده‌داته‌وه

K24 - هەولێر:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت، راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکی بێ بنەما بەناوی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڵاودەکاتەوە. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "تکامان وایە راگەیاندنەکان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی کەسی و نافەرمی نەکەن و هەستپاکی زانایان نەقۆزنەوە".
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024)، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه: بەداخەوە دوێنێ راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکیان بەناوی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بڵاوکردۆتەوە، بێ ئەوەی بەشێوەی پیشەیی مامەڵە بکەن و وەک موسڵمان روونکردنەوە وەربگرن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستاندا هاتووه: "ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان هیچ فەتوایەکی فەرمی بەو شێوە بڵاونەکردووهتهوه، چونکە فەتوای فەرمی لە ئەنجوومەنەوە دەردەچێت و کڵێشەی تایبەتی خۆی هەیە و مۆر و ئیمزا‌و ژمارە و بەرواری لەسەر دەبێت و لە سایتی فەرمی یەکێتی زانایان بڵاو دەکرێتەوە".
یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هەر هەواڵ و لێدوان و فەتوایەک لە راگەیاندنی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە، تەعبیر لە راو هەڵوێستی فەرمی یەکێتی زانایان ناکات، تکامان وایە راگەیاندنەکان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی کەسی و نافەرمی نەکەن و هەستپاکی زانایان نەقۆزنەوە.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك پرسیارێك ئاراسته‌ی دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ی نه‌بوو، پێویسته فه‌رمانبه‌ران خۆڕاگربن، به‌ڵام حكومه‌تیش ده‌بێت پابه‌ندبێت به پێدانی مووچه و ئه‌گه‌ر نا بیخاته سه‌ر هه‌ژماری بانكی و قه‌رزی ئاو و كاره‌بای لێبدرێته‌وه". ئه‌م قسانه‌ی دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی له‌لایه‌ن میدیاكانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری شێوێندراوه و له كۆنتێكستی خۆی ده‌رهێندراوه.