حكوومه‌تی عێراق ئاواره شه‌به‌ك و ئێزدییه‌كان له هاوكاریییه مرۆییه‌كان بێبه‌ش ده‌كات
"حكوومەتی ئێستای عێراق هیچ جیاوازیيەكی لەگەڵ حكوومەتەكانی پێشووی خۆی نیيە"
K24 - هه‌ولێر:
لەبەرامبەر بێبەشكردنی كوردانی ئاواره لەكۆمەك و هاوكاريیه نێودەوڵەتیەكان لەلایەن حكوومەتی فێدراڵی عێراق، كوردانی ئێزیدی و شەبەك ئەوانەی نیشتەجێی كەمپەكانی دەڤەری سۆرانن ناڕازین و دەڵێن: حكوومەتی ئێستای عێراق هیچ جیاوازیيەكی لەگەڵ حكوومەتەكانی پێشووی خۆی نیيە.