وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت عێراق هه‌میشه مه‌ترسیی سزاكانی له‌به‌رچاو بێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جەختیکردووەتەوە کە پێویسته عێراق هه‌میشه سزاكانی ئه‌مه‌ریكای له‌به‌رچاو بێت و پشتیوانی واشنتنی بۆ پاراستنی کەرتی بانکی لە عێراق دووپاتکردووەتەوە لە بەکارهێنانی لەلایەن ئێرانەوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، برایان نێلسن كه سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ عێراق له هه‌ردوو رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌یبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه پله باڵاكانی عێراق له‌باره‌ی رووبهڕووبوونهووهی به‌قاچاغبردنی پاره كۆبووه‌ته‌وه، له‌ناویشیان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی میكانیزه‌كانی پاراستنی سیسته‌می دارایی له عێراق و جیهان له‌لایه‌نه تاوانكار و گه‌نده‌ڵكاران كردووه و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هاوكار ده‌بێت له پاراستنی كه‌رتی بانكی عێراقی لە بەرکاهێنانی له‌لایه‌ن ئێران و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دژبه‌ری ئه‌مه‌ریكا.
برایان نێلسن روونیکردووەتەوە، پێویسته عێراق هه‌میشه مه‌ترسیی سزاكانی له‌به‌رچاو بێت و ئه‌مه‌ریكاش به وردی چاودێری به‌رپرسان و بانكه‌كان ده‌كات، كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن، كه ناویان له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه.
ئەمەش دوای ئەوە هات، رۆژی(29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.
هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.