محه‌ممه‌د عه‌لی: مانگانه 600 ملیۆن دۆلار له‌نێوان بانكه‌كانی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌دزرێت
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت و سه‌روه‌ری هیچی به ده‌سته‌وه نییه و هه‌مووی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ده‌شڵێت، مانگانه 600 ملیۆن دۆلار له‌نێوان بانكه‌كانی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌دزرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی، شاره‌زای ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، عێراق له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه له بارودۆخێكی سه‌ختدایه، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
محه‌ممه‌د عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام و به‌شێوه‌ی رۆژانه چاودێری به‌رپرسانی عێراقی و بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناپابه‌ندیی و گه‌نده‌ڵییه داراییه‌كانیان سزایان بدات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری باسی له‌وه‌ش كرد، رۆژانه هاووڵاتییانی عێراقی به‌هۆی سیاسه‌تی خراپی بانكی ناوه‌ندی له‌میانی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، 26 ملیار دینار زیانیان پێ ده‌گات، كه مانگانه ده‌كاته 600 ملیۆن دۆلار و له‌نێوان به‌رپرسانی بانكه‌كان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌یدزن.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت و سه‌روه‌ری ته‌نیا مووچه‌ی له ده‌سته، گوتیشی، ئێران له‌میانی شه‌ڕ و ململانێی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، راسته‌وخۆ له رێگه‌ی خۆیه‌وه و ناڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه تۆڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، عێراق خاوه‌نی هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نییه بۆ نموونه ئاسمانی به ده‌ست به‌ریتانیایه، ئاوی به ده‌ست توركیایه، پاره و دۆلاری به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكایه و كاره‌با و گازیشی به ده‌ست ئێرانه.