كڵۆپ پێش یارییەكەی ئەمشەو ئامۆژگارییەكی هاندەرانی لیڤەرپوول دەكات

یۆرگن كڵۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول
یۆرگن كڵۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول

لە یاریی لوتکەی گەڕی 22ـی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی پێشوازی لە چێڵسی دەکات، یاریزانەکانی رێدز هەموو ئامانجیان بردنەوەیە، ئەویش لە پێناو پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی کردن لە خولەکە. یۆرگن كڵۆپ پێش یارییەكە ئامۆژگاری هاندەرانی لیڤەرپوول دەكات.
لە بەردەوامی گەڕی 22ـی پرێمەرلیگ و لە یاریی لوتکە، لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی پێشوازی لە چێڵسی دەکات، یاریزانەکانی رێدز هەموو ئامانجیان بردنەوەیە، ئەویش لە پێناو پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی کردن لە خولەکە، ئەگەرچی بە دۆڕانیش لەو یارییە لوتكە چۆل ناكات، بەڵام بۆ هەفتەكانی داهاتوو پێگەی یانەكە لە لوتكەی خولەكە دەكەوێتە مەترسی.
لیڤەرپوول پێش ئەم یارییە لە کۆی 21 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، خاوەنی 14 بردنەوە و دۆڕانێک و شەش بەرامبەربوونە، بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ، بە جیاوازی 2 خاڵ لەگەڵ ئارسێناڵی دووەمی ریزبەندی دێت.
لەلایەکی دیکەوە چێڵسی لە کۆی 21 یاریی ئەم وەرزە، خاوەنی 9 بردنەوە و 8 دۆڕان و 4 بەرامبەربوونە و بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ، لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

كڵۆپ ئامۆژگاری هاندەرانی لیڤەرپوول دەكات
یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول، پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند، یانەکەی نابێت بە هیچ شێوەیەک هاندەران لەبارەی داهاتووی یانەکەیان نیگەران بن، دەشڵێت: شەڕی مان و نەمان دەكەن بۆ ئەوەی لە پێشەنگ بمێنینەوە.
كڵۆپ لە بەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا گوتی: قسەکردن لەسەر داهاتووی ڤێرجیل ڤان دایک شتێکی سروشتییە، هەفتەیەک لەمەوبەر هیچ كەسێك ئاگاداری بڕیارەکەم نەبوو. بۆیە هیچ پێویست بە نیگەرانی ناکات، ڤان دایک 18 مانگی لە گرێبەستەکەی ماوە. هەرچیتان دەوێت بینووسن، ئەو یاریزانە لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە، یانەکە لە دۆخێکی سەقامگیر و ئاساییدایە، دڵنیام هیچ کێشەیەکمان نابێت، ئامۆژگاری هاندەرانی لیڤەرپوول دەکەم ئارام بن، گەشبین بن.''
كڵۆپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشكرای كرد پێشتر هەوڵی داوە جود بێلێنگهام لە بوروسیا دۆرتمۆندەوە بگوازێتەوە، بەڵام هەوڵەكانی سەرینەگرتووە، بۆیە لە جیاتی ئەو ماك ئالیستێری گواستەوە.

ماوریزیۆ پۆچیتینۆ چی گوت؟
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنەری یانەی چێڵسی رایگەیاند زۆر نیگەرانە لە بڕیاری رۆیشتنی یۆرگن كڵۆپ لە لیڤەرپوول، گوتیشی: زۆر حەز دەكەم دوای چەند مانگێك ئەو راهێنەرە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، چونكە من بە بینینی ئەو لەسەر هێڵی یەدەگ زۆر دڵخۆشم دەبم.
هەردوو یانەی لیڤەرپوول و چێڵسی، لە دوایین پێنج یاریی لە هیچ یارییەک براوە نەبوونە، واتە لەو پێنج یارییە هەردوو یانە بەرامبەر یەکتری یەکسانبوونە، ئەمەش درێژترین ماوەی یەکسانبوونە لە نێوان هەردوو یانە، لە مێژووی پرێمەرلیگ.
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانەی چێڵسی، لە رووبەڕووبوونەوەكانی بەرامبەر یۆرگن کلۆپ، ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە لە 12 رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر راهێنەرە ئەڵمانیەکە، تەنها یەک یاریی براوە بووە، بڕیارە ئەمشەو لە كاتژمێر 23:15 خولەك لە یاریگەی ئانفیڵد رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.

پرێمەرلیگ

 

Fly Erbil Advertisment