له كه‌مپی په‌ناخوازان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵان
ده‌ستدرێژی به‌ربڵاوی سێكسی بۆ سه‌ر ژنانی گه‌نج له دۆسیه‌كاندا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له دوورگه‌یه‌كی بچووك له باكووری ئوسترالیا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵان و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌شی به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه دراون.
رۆژنامه گاردیان زیاتر له دوو هه‌زار دۆسیه، به‌ناوی "فایلی نارو" بڵاو ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵان له كه‌مپی دوورگه‌ی نارو له باكووری ئوسترالیا كه له زیاتر له هه‌شت هه‌زار لاپه‌ره پێكهاتبووه.
زیاتر له نیوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئاشكراكراو تایبه‌تن به منداڵان كه 1086 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان تۆمار كراوه و 51% منداڵانی كه‌مپه‌كه كه‌وتوونه به‌ر ده‌ستدرێژی، له كاتێكدا كه ته‌نیا نزیكه‌ی 18% دانیشتوانی كه‌مپی نارو پێك دێنن.
له راپۆرته‌كانی ئاشكراكراودا، كوڕێك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتن كردووه كه پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه به شه‌ق له ده‌موچاوی منداڵان ده‌ده‌ن.
له ئه‌یلولی 2014، مامۆستایه‌ك رایگه‌یاند كچه گه‌نجێكی یاریده‌رده‌ر داوای كرد چوار خوله‌ك بچێته حه‌مام له جیاتی دوو خوله‌ك، داوكارییه‌كه‌ی به مه‌رجی سێكس له لایه‌ن پاسه‌وانێكی پیاو قبووڵكرا. مامۆستایه‌كه خۆی له‌وه پاراست كه بڵێت شته‌كه روودا یان نا. پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه ده‌یانویست ته‌ماشای ئه‌و كوڕ و كچانه بكه‌ن كه ده‌چوونه حه‌مام.
له ئه‌یلولی 2014، كچێك لیوه‌كانی دووریبوو، كه پاسه‌وانێك گاڵته‌ی پێ ده‌كرد.
له مانگی ته‌موز هه‌مان ساڵ منداڵێكی كه‌متر له 10 ساڵ به رووتی، له‌ناو كۆمه‌ڵێك له منداڵانی گه‌ورتر له خۆی ناچاركرا ده‌ستی بكاته ناو له‌شی.
له شوباتی 2015 كچێكی گه‌نج ئاماژه به له‌شی كرد و به په‌ناخوازێكی پیاو گوت له بنه‌وه ببڕه.

له دۆسیه‌كان، حه‌وت ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان و 59 حاڵه‌تی ده‌ستدریژی دیكه بۆ سه‌ر منداڵان و 30 حاڵه‌تی خۆ ئازاردان، كه منداڵیشیان تێێدایه و هه‌روه‌ها 159 حاله‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆئازاردان تۆمار كراون.
له تشرینی یه‌كه‌می 2015، ژنێك پاش منداڵبوونی، ده‌گریا و نه‌یده‌ویست منداڵه‌كه‌ی له‌و شوێنه پیسه له دایك ببێت.
نارو بچووكترین دوورگه‌ی جیهانه كه له باكووری ئوسترالیا هه‌ڵكه‌وتووه و كه‌متر له 10 هه‌زار دانیشتوووی هه‌یه و سه‌نته‌ری راگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له وڵاتانی ئاسیا به قاچاغی روو ده‌كه‌نه ئوسترالیا.
به‌پێی دوایین ئاماری به‌رپرسانی ئوسترالیا تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران 442 په‌ناخواز له دوورگه‌ی نارون، كه 338 كه‌سیان پیاون و 55 ژن و 48 منداڵن.
له دۆسیه‌كانی ئاشكراكراودا، ده‌ستدرێژی سێكسی، به‌تایبه‌یت بۆ سه‌ر ژنانی گه‌نج به زه‌قی به‌رچاوه. له دۆسیه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پاسه‌وانێك نووسراوه، په‌ناخوازێكی گه‌نج گوتووه له‌ناو لیست دایه، كه چاوه‌ڕێی ده‌كات.
له دۆسیه‌كاندا چه‌ندین حاڵه‌تی خۆ ئازاردانی په‌ناخوازان و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له لایه‌ن پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه ئه‌رشیڤ كراون.