عێراق بیر لە فرۆشتنی نەوتەکەی بە دراوی دیکە جگە لە دۆلار دەکاتەوە

K24 – هەولێر:
عێراق بۆ ده‌ربازبوون له‌و سزا ئابوورییانه‌ی ئه‌مەریكا کە ده‌یخاته سه‌ر بانكه‌كانی، هه‌وڵی فره‌چه‌شنكردنی داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی ده‌دات. لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشنیاز دەکات، بۆ كۆتاییهاتنی هه‌ژموونی دۆلار، نه‌وت به دراوی دیكه بفرۆشرێت. لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش هۆشداری ده‌دات لە فرۆشتنی نه‌وت به دراوی دیكه و رایگەیاندووە له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه.
له ساڵی 2004، به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵی نێوان ئه‌مەریكا و عێراق، كه واژۆی پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی له عێراق، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم و سینان شه‌بیبی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌سه‌ركراوه، عێراق پابه‌ندكراوه نەوتەکەی ته‌نیا بە دۆلار بفرۆشێت، دواتر داهاته‌كه دەخرێتە سەر هه‌ژماری بانکی ئەمەریکی (JP Morgan) و (Citibank) دواتر بە رەزامەندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا به چه‌ند قۆناغێك پارەکە بۆ عێراق ره‌وانه ده‌كرێته‌وه.
بۆیه حکومەتی عێراق ئەگەر ئێستا بیه‌وێت نه‌وته‌كه‌ی به دراوی بیانی دیكه بفرۆشێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م پرۆتۆكۆڵه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی داواكاری فرۆشتنی نه‌وتی عێراق به دراوی دیكه‌ی بیانی، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌دایه، ئه‌مەریكا ده‌یخاته سه‌ر بانكه‌كانی عێراق و به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه‌دا تۆمه‌تباریان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به داواكاری ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی دۆلار، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق داوای له حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی كردووه، له دژی سزاكانی ئه‌مەریكا نه‌وت به دراوی دیكه بفرۆشرێت و رێوشوێنی خێرا بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ژموونی دۆلار و هه‌مه‌جۆركردنی دراوه بیانییه‌كان بگرنه‌به‌ر، چونكه سزادانی بانکەکانی عێراق دەبێتە هۆی ناسەقامگیری نرخی دۆلار له‌وڵاتدا.
رۆژی (1ـی شوباتی 2024) لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووه، بۆ ده‌ربازكردنی قووتی هاووڵاتییان له‌و سزایانه، داوا له حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی عێراق دەکات، رێوشوێنی په‌له بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ژموونی دۆلار بگرنەبەر و کار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی دراوه بیانییه‌كان بكه‌ن، له‌وانه پێشنیاز ده‌كات فرۆشتنی نه‌وت بهدراوهكانی دیكه بێت نه‌ك ته‌نها دۆلار.
لەلایەن خۆیەوە، سهرغام ماليكی له لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، فرۆشتنی نه‌وتی عێراق جگه له دۆلار مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووری وڵات دروست ده‌كات، چونكه فرۆشتنی نه‌وت به‌دراوی دیكه، ئاڵۆزیی دروست ده‌كات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا نابێت. ده‌شڵێت، پەنابردنى عێراق بۆ فرۆشتنى نەوت بە نرخى دراوەکانى دیكه ئاسان نییه، چونكه نرخی فرۆشتنی نەوت لە ئۆپێک و باقی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لەسەر بنەمای دۆلارە.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م هه‌وڵه‌ی عێراق بۆ ده‌رچوون له‌ژێر هه‌ژموونی دۆلار، عومه‌ر حه‌لبووسی، توێژه‌ری ئابووری عێراق رایگه‌یاندووه، پێشنیازی فرۆشتنی نه‌وت جگه له دۆلار، خۆكوشتن و داڕووخانی ئابووری عێراق و راگه‌یاندنی شه‌ڕه له‌گه‌ڵ سیستمی دارایی جیهان كه ئەمەریکا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له شه‌ڕی سه‌ربازی مه‌ترسیدارتره، چونكه ئێستا هێزی ئەمەریکا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پیترۆ دۆلاردایه كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سیسته‌می دارایی جیهانی كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی رۆژی (30ـی کانوونی دووەمی 2024)ـی ئاژانسی رۆیته‌رز، برایان نێلسن كه سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ عێراق لە هەفتەی رابردوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه پله باڵاكانی عێراق له‌باره‌ی رووبهڕووبوونهووهی به‌قاچاغبردنی پاره كۆبووه‌ته‌وه و ئاماژەی بەوەکردووە، پێویسته عێراق هه‌میشه مه‌ترسیی سزاكانی له‌به‌رچاو بێت و ئه‌مه‌ریكاش به وردی چاودێری به‌رپرسان و بانكه‌كان ده‌كات، كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن، كه ناویان له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه.
ئەمەش دوای ئەوە هات، رۆژی(29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.
هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.
لە 19ی تەمموزی 2023 وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لیستی چواردە بانکی عێراقی بڵاوکردەوە ئاشکرای کرد، ئەو بانکانە چیتر بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلار بکەن هۆکارەکەشی گەڕاندەووە بۆ ناردنی دۆلار لەو بانکانە بۆ ئەو لایەن و وڵاتانەی سزای ئەمەریکایان لەسەرە لە چوارچێوەی سپیکردنەوەی پارە. سزادانی بانکە عێراقییەکان گومانی بۆ بازاڕەکانی دراو هێنا، بەوەی رەنگە سزای بانکەکانی دیکەشی بەدواوە بێت، هۆکارێک بوو بۆ دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.