گریانی منداڵێكی كورد بۆ باوكی كه له سێداره دراوه
ئاره‌زووم ده‌كرد جارێكی تر ماچی بكه‌م
K24 – هه‌ولێر
ڤیدیۆی منداڵێكی كورد كه باوكی له سێداره دراوه، توره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆوه سه‌رقاڵ ده‌كات.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا، منداڵه‌كه‌ی "به‌همه‌ن ره‌حیمی" كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاب له سێدارهدانیكی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ 20 كه‌سی تر له سیداره درا، به گریانه‌وه ده‌رده دڵی خۆی بۆ چۆنییه‌تی زانینی له سێداره‌دانی باوكی باس ده‌كات و ده‌ڵێت: "بڕیاربوو بچینه سه‌ردانی باوكم له زیندان، به‌ڵام بۆ ته‌رمه‌كه‌ی رۆیشتین، به‌ڵێنیان به من دابوو بۆ سه‌ردانكردنی ده‌مبه‌ن، زۆر خۆشحاڵ بووم و سواری ئۆتۆمبێل بووم، پاش گه‌یشتن به زیندان، ته‌رمی باوكم دیت، به‌ڵام نه‌یانهێشت بچم له نزیكه‌وه سه‌یری بكه‌م كه ئاره‌زووم ده‌كرد جارێكی تر ماچی بكه‌م، به‌ڵام نه‌یانهێشت".
كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه 21 هاوڵاتی كورد به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له گرووپی ته‌وحید و جیهاد له سێداره دا.