له ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كرێت سه‌رپۆشی ژنانی موسڵمان له دادگاكان قه‌ده‌غه بكرێت
بۆ پاراستنی بێ لایه‌نی دادگاكانه
K24 – هه‌ولێر
دادوه‌ر و پارێزه‌رانی ئه‌ڵمانیا بۆ پاراستنی بێ لایه‌نی له دادگاكان داوای قه‌ده‌غه كردنی سه‌رپۆشی ژنانی موسلمان له كه‌یسه‌كانی دادگا ده‌كه‌ن.
دوو سه‌ندیكای ناسراوی بواری یاسا له ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كه‌ن سه‌رپۆشی ژنان له دادگاكان قه‌ده‌غه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه بێ لایه‌نی دادگاكان پارێزراو بێت.
داواكاری بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی ژنان له دادگاكان پاش ئه‌وه‌ی هات كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له شاری باڤاریان، رێگه به پارێزه‌رێكی موسڵمان نه‌درا به باڵاپۆشی له دانیشتنه‌كانی دادگا ئاماده ببێت.
عه‌قیله سه‌ندهو، دواتر له كه‌یسی دادگا بۆ ئه‌م پرسه، كه‌یسه‌كه برده‌وه و دادگا رێگه‌ی پێدا به باڵاپۆشی كاری پارێزه‌ری بكات كه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه به پێشڵكردنی ئازادی ئایینی وه‌سفكردبوو.
به‌ڵام ئێستا دوو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وه‌ری بواری یاسا له ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی باڵاپۆشی ژنان و سیمبوڵه‌كانی تری ئایینی له دانیشتنه‌كانی دادگا قه‌ده‌غه بكرێن.
پێشتر دادگای ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌یی له‌سه‌ر سه‌رپۆشی ژنانی مامۆستا له قوتابخانه‌كان هه‌ڵگرتبوو. ڤیدیۆكه ببینه: