کیلیان ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراوی رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کیلیان ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو درێسی ریاڵ مەدرید دەپۆشێت.


لێ پاریسیان کە یەکێک لە بە متمانەترین سەرچاوەکانی فەرەنسا، هێمای بۆ ئەوە کردووە هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، ئێمباپێ چاوەڕوانییەکەی کۆتایی دێت و لە هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانی گەورەترین یانەی جیهان.


ئێمباپێ بە گرێبەستێکی سەربەست پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و خەونەکەی دێتە دی.


کیلیان پێنج ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە رووی لە پاریس کرد و تا ئێستا لە 288 یاریی توانیویەتی 241 گۆڵ تۆمار بکات.

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ