شۆخان نورەددین بووە گۆڵکاری مێژوویی خولی خانمانی سعوودیە
شۆخان نورەددین کچە یاریزانی کورد مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد و بەفەرمی بووە باشترین گۆڵکار لە مێژووی خولی خانمانی سعوودیە.
شۆخان نورەددین کچە یاریزانی پیشەگەری کورد لە دوایین یاریی یانەکەی مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد، کاتێک رووبەڕووی یانەی ریاز بوونەوە و یارییەکەشیان بە حەوت گۆڵ بردەوە.
لەم یارییەدا شؤخان نورەددین کە بە هالاندە کچەکە ناسراوە توانی هاتریکێکی دیکە لە کاروانی یاریکردنی بنووسێتەوە و لە هەمان کاتدا ناوی خۆی لە مێژووی خولی خانمانی سعوودیە تۆمار کرد.
شۆخان ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی سعوودیە لە ماوەی تەنیا دوو وەرز گەیاند 52 گۆڵ و بەفەرمی بووە گۆڵکاری مێژووی خولی خانمانی سعوودیە.