بە بەڵگە دەسەلمێندرێت کارتە سوورەکەی رۆکی دروست بووە

ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بارسێلۆنا
ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە گەڕی 23 خولی ئیسپانیا بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، لە کۆتاییدا یارییەکەی بە ئەنجامی 3-1 لە خاوەن یاریگا بردەوە، بەڵام لەم یارییە ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری لاوی یانە کەتەلۆنیەکە، بە کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە دەکرا.

هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکەی کرد، ئەو یاریزانە بەڕازیلیە لە خولەکی 59 بەشداری یارییەکەی کرد، لە خولەکی 63 گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد و لە خولەکی 72 بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا، ئەویش بەهۆی توند یاریی کردن بەرامبەر رافا مارین بەرگریکاری یانەی بەرامبەر.

ئەو کارتە سوورەی ڤیتۆر رۆکی کاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا هێنا، زۆرێک پێیانوایە یاریزانەکەی بارسا هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ یاریزانی ئالاڤێس نەبووە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک شایستە کارتی زەردی دووەم نەبووە، بەڵام دوای یارییەکە رافا مارین ئەو یاریزانەی بەرکەوتنی لەگەڵ هێرشبەرەکەی بارسا هەبوو، وێنەیەکی وەکو بەڵگە بڵاوکردەوە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت تووشی برین بووە، ئەویش بەهۆی لێدانەکەی یاریزانی بارسێلۆنا.

سەرەڕای بڵاوبونەوەی ئەو بەڵگەکە یاریزانی ئالاڤێس، بەڵام دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا، دوای یارییەکە رایگەیاند ئەوان تانە لەو بڕیارەی ناوبژیوان دەدەن، لەبەر ئەوەی رۆکی شایستەی کارتە سوورەکە نەبووە.

بەڵگەکەی رافا مارین بەرگریکاری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
بەڵگەکەی رافا مارین بەرگریکاری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس

 

Fly Erbil Advertisment