داعش گوێچكه‌ی زانایه‌كی ئایینی سووننه ده‌بڕیت و داواشی لێده‌كات بیخوات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی "العالم", چه‌كدارانی داعش له سووریا، زانایه‌كی ئایینی سووننه‌مه‌زهه‌ب ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی داواكانی رێكخراوه نابێت، گوێچكه‌ی راستى ده‌بڕن و هاوكات گوشاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌هێنن تا گوێچكه بڕاوه‌كه‌ی بخوات.
شێخ مه‌ئموون، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی شێخ عومه‌ید له دیمه‌شق، دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بووه داواكانی رێكخراوه‌كه جێبه‌جێ بكات، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری داعش له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و شێخه ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن یه‌كێك له چه‌كداره‌كانه‌وه داوام لێكرا له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه‌یان فتوا بده‌م و له‌به‌رامبه‌ریشدا مانگانه 1500دۆلارم پێ بده‌ن، به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه و گوتم ده‌توانن منیش بكوژن".
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و شێخه، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان پێی گوتووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی داواكانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" نابیت گوێچكه‌ت ده‌بڕین.
دوای ئه‌وه‌ی گوێچكه‌ی ده‌بڕێت، ئه‌و چه‌كداره گوشار بۆ سه‌ر شێخه سووننه‌كه ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گوێچكه‌كه‌ی بخوات و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی گوتووه: "من دروستكراوی خوام و خوای گه‌وره خواردنی جه‌سته‌ی مرۆڤی حه‌رامكردووه، ئه‌گه‌ر تۆ موسڵمانی ئه‌وا من به‌بیرت ده‌هێنمه‌وه، بڕینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ حه‌رامه".
ئه‌و شێخه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به‌رامبه‌ری كراوه، به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "هه‌ستێكی زۆر ناخۆشه، كاتێك ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ت ببڕن و گوشاری خواردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌شت لێبكه‌ن".