یاریی سۆران و سەیدسادق لە خولی نایابی کوردستان دواخرا

یاریگەی یانەی سۆران
یاریگەی یانەی سۆران

 


بەهۆی بەفربارین و نالەباری کەش و هەوا بەفەرمی یاریی نێوان یانەی سۆران و یانەی سەیدسادق لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان دواخرا و دەبێتە دووەمین یاریی لەم گەڕە دوادەخرێت.


لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، سدقی مەحمود سەرۆکی یانەی سۆران رایگەیاند: "لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانەوە ئاگادارکراینەوە کە یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان سۆران و سەیدسادق بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و کۆبوونەوەی بەفرێکی زۆر لە یاریگەکەمان  بەڕێوەناچێت و بۆ سبەی سێشەممە دوادەخرێت".
سەرۆکی یانەی سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد: "یارییەکە هەرچۆنێک بێت سبەی سێشەممە بەڕێوەدەچێت و ئەگەر یاریگەی سۆرانیش ئامادە نەبێت پێویستە یاریگەیەکی دیکە ئامادە بکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە"


دوێنێش هەر بەهۆی بەفربارین و نالەباری کەش و هەوا یارییەکەی شەقڵاوە بەرامبەر چوارقوڕنە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.

Fly Erbil Advertisment