بێ ده‌نگییه‌كه‌ی فوئاد حوسێن لایه‌نه‌كانی هێنایه ده‌نگ
بێ ده‌نگییه‌كه‌ی فوئاد حوسێن ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری بارزانی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا به هۆی نه‌دركاندنی زانیاری نێو كۆبوونه‌وه‌كان، به‌رهه‌م و ئه‌نجامی گفتوگۆكان دیار نيیه.
دکتور فوئاد حوسێن نزیکەی 11 ساڵە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە، پێش ئەو کاتە بۆ ماوەی دوو ساڵ راوێژکاری ئەمریکیەکان بووە لە بەغدا.
فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، پیاوێکی بێ دەنگ لە کار‌و کردەوە، ھەمیشەش دەیەوێت کردەوەکانی بە بێدەنگی بمێنێتەوە، لە دوا کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ لایەنەکان ئەوەی سەلماندووە، بەو پێیەی وشەیەکی لە میدیا نەدرکاندووە، ئەم پیاوە سیاسیەش دەڵێت، ئەو چەند بێدەگە بەو ئاستەش توانیویەتی بێ لایەن بێت.
زۆر جار دەسپێکی کۆبوونەوەکانی وەکو باقی کۆبوونەوەکانی دیکە، بە پێکەنین دەستپێدەکات، کە تا رادەیەك ئەم شێوازی دەستپێکردنە بۆ ھەر کۆبووەنەوەیەك، لایەنی نەرێنی بۆ لێکدەدرێتەوە، ئەم ئەندامەی سەرکردایەتیەی بزووتنەوەی ئیسلامیش پێیوایە، پێکەنینی کۆبوونەوەکان کاریگەری خراپ لەسەر ھەستی ھاووڵاتیان دروستدەکات.