یاریزانێکی پێشمەرگەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەکرێت

هەڵگورد قەیس، یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر
هەڵگورد قەیس، یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر

هەڵگورد قەیس یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەلایەن عیماد محەمەدی راهێنەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەکرێت و ژمارەی یاریزانە کوردەکان لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ چوار یاریزان بەرز دەبێتەوە.

نەدیم کەریم،سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە کوردستان24 ـی راگەیاند: لەسەر داوای عیماد محەمەدی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بریاردراوە هەڵگورد قەیس بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکرێت، کە ئەم یاریزانە لە ریزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاریی دەکات، بڕیاریشە یەكشەممەی داهاتوو هەڵگورد بچێتە بەغدا و پەیوەندی بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بکات.

بە بانگهێشتکرانی هەڵگورد قەیس بۆ ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ژمارەی یاریزانە کوردەکان لەم هەڵبژاردەیە بۆ چوار یاریزان بەرز دەبێتەوە، دوای هەریەکە لە (مستەفا قابیل، بریار عدنان و سیداد حەجی).

هەڵگورد قەیس، یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر
هەڵگورد قەیس، یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر

 

Fly Erbil Advertisment