له ئامه‌د ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
پێنج كوژرا و 17 برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سوری ئامه‌د روویدا كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و پێنج پۆلیس و 12 كه‌سی تر برینداربوونه.
ته‌قینه‌وه له نزیك پردی ئۆنگۆزلو له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆنی مێردین روویداوه كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌قینه‌وه‌كه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
هه پاش ته‌قینه‌وه‌كه رێگاكانی ناوچه داخران و هاتوچوو قه‌ده‌غه‌كرا.
والی دیاربه‌كر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج پۆلیس و 12 هاووڵاتی برینداربوونه.