كریستیانۆ بەشداریی كلاسیكۆ دەكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسر بۆ یاریی كلاسیكۆی یانەكەیان بەرامبەر هیلالی سعوودیە دەگەڕێتەوە كە بڕیارە سبەی پێنجشەممە یارییەكە بەڕێوە بچێت.
لویس كاسترۆی راهێنه‌ری نه‌سڕ رایگه‌یاند، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و هاوشانی سادیۆ مانێ به‌شداری یارییه‌كه‌ی هیلال ده‌كات، كە بڕیارە سبەی پێنجشه‌ممه له یاریی كۆتایی وه‌رزی ریاز له یاریگه‌ی كینگدۆم، نەسر و هیلال رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه.
نه‌سڕ له یاریی پێشوو به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەكی دۆستانەدا به شه‌ش گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی برده‌وه كه له‌و یارییه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی پێكان به‌شداری نه‌كرد و لەسەر پەیژەكانی یاریگە هانی تیپەكەی دەدا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 39 ساڵ، لە كۆتاییەكانی 2022 لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە روویكردە یانەی نەسری سعوودیە، كریس لەگەڵ یانەكەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان لە كۆی 44 یاری، 38 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووە، ئەمساڵیش نزیكە بۆ یەكەمجار ببێتە گۆڵكاری خولی رۆشنی سعوودیە، بەوپێیەی بە تۆماركردنی 20 گۆڵ لوتكەی گۆڵكارانی خولەكەی گرتووە.
