عه‌بدولڕه‌زاق نهێلی: سه‌رووی سه‌دا 90ـی گه‌شتیارانی زستانه بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن

K24 – هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی زانستی گه‌شتیاری ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستان جێی دڵخۆشییه. ده‌شڵێت، سه‌رووی 90%ـی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) عه‌بدولڕه‌زاق نهێلی، پسپۆڕی زانستی گه‌شتیاری و شاره‌زای گه‌شتوگوزار تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سێكته‌ری گه‌شتوگوزار بووه‌ته به‌شێك له شارستانیه‌تی سه‌رده‌م و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كان گرینگی زیاتری پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران به لای خۆیاندا رابكێشن.
عه‌بدولڕه‌زاق نهێلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژینگه و سروشتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو له‌باره بۆ سێكته‌ری گه‌شتیار و وهبههێنانكردن تێیدا، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌ت ده‌توانێت وه‌ك به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی داهات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زۆربوونی گه‌شتیار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان له هه‌ر وه‌رزێكدا دڵخۆشكه‌ره و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌و بواره له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رچاوه‌یه‌كیشه له سه‌رچاوه‌كانی زیادكردنی داهات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، رێژه‌ی سه‌رووی 90%ـی گه‌شتیاران بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر باریوه، گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن.