هالێپ بەشداری یەکەم دانیشتنی دادگا دەکات

سیمۆنا هالێپ خانمە تێنسزانی رۆمانی
سیمۆنا هالێپ خانمە تێنسزانی رۆمانی

سیمۆنا هالێپ، خانمە تێنسزانی رۆمانی و خاوەنی دوو ناسناوی گراند سلام، لە پێناو بەرگری کردن لە خۆی لە بڕیاری سزادان و دوورخستنەوەی لە یاریگاکانی تێنسی بەشداری دانیشتنی دادگای کرد.

دوای پاڵەوانیەتی تێنسی گراند سلامی ئەمریکای 2022 دەرکەوت سیمۆنا هالێپ، خانمە تێنسزانی رۆمانی ماددەی قەدەخەکراوی وزەبەخشی بەکارهێنا، بۆیە فێدراسیۆنی تێنسی جیهانی بڕیاریدا، ئەو خانمە تێنسزانە بۆ ماوەی چوار ساڵ، تاوەکو ساڵی 2026 لە یاریگاکان سڕ بکات و رێگەی پێنەدات بەشداری هیچ پاڵەوانتیەک بکات.

خاوەنی دوو ناسناوی گراند سلام هەر لە سەرەتاوە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ماددانەی بەکاری هێناون لەسەر رێنمایی پزیشکی پسپۆر بووە، بۆیە تانەی لە بڕیارەکەیداوە و دوێنێ چوارشەممە، بەشداری یەکەم دانیشتنی دادگای کرد.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە هالێپ بەشداری سێ دانیشتنی دادگا دەکات و پێدەچێت ئەگەر سزاکەشی هەڵنەوەشێتەوە ئەوا هەرهیچ نەبێت دوو ساڵی بۆ کەم بکرێتەوە.

Fly Erbil Advertisment